پەرستارێکی تەندروستیی سلێمانی بووبە یەکێک لە 100 کاریگەرترین ژنەکانی جیهان

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی جیهان پیرۆزبایی لە پەرستارێکی سنووری تەندروستیی سلێمانی دەکات کە وەک یەکێک لە 100 کاریگەرترین ژنەکانی جیهان دیاریکراوە.

دکتۆر سەباح هەورامی رایگەیاند، پەرستارێك لەسنووری بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بووبە یەكێك لە كاریگەترین ئافرەتەكان بۆ ساڵی 2022.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، پێگەی بی بی سی ناوی ئافرەتانی كاریگەری لە جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكراكرد كەئەو لیستە پێكهاتووە لە100 ئافرەت لەسەرانسەری جیهان وەك میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و پیشەكار ، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لەیەكەی سووتاوی لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی تێدایە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە لیستی ئافرەتانی كاریگەر لە جیهاندا هاتووە كارەكانی پەرستار (نیگار مارف) بریتیە لە چارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لە خۆیان بەرداوە و ناوبراو نزیكەی 25 ساڵە لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاریی لە شاری سلێمانی كاردەكات لە بواری سووتانی منداڵان و چاودێریی چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكات كە تووشی سووتان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
Total
0
Share