سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، “کارمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری لە عێراقدا کردووە”.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کارمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری لە عێراقدا کردووە و لە رێگەی پشتیوانیکردنی کەرتی گشتییەوە هەزاران هەلی کارمان رەخساندووە.
باسی لەوەش کرد، بووین بە حکومەتی خزمەتگوزارییەکان و کارمانکردووە بۆ ئەوەی متمانە لەلای هاوڵاتییان دروستبکەین.
سودانی ئەوەشی وت، “حکومەت لە بارودۆخێکدا دروستبووە کە گەندەڵی بڵاوبووەتەوە، ئامانجی حکومەتیش بەگژداچوونەوەی گەندەڵییە”.