بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، سێ کاندید لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، هەریەکە لە شێروان ئەمین، کاندیدی هەڵوێست لە هەولێر، جەعفەر عوسمان، کاندیدی گۆڕان لە سلێمانی و شڤان سەعید، کاندیدی نەوەی نوێ لە دهۆک، لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
بەپێی نووسراوی ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەو کاندیدانە پێشێلکارییان لە دەقی ماددەی 21ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کردووە و بەو هۆیەوە لە هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.