سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ رایگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵ فێستیڤاڵی گەلاوێژ سازدەکرێت و لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.
ئیبتیسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ 27 ەمین خولی فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بە بەشداریی نووسەران و رۆشنبیرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت.
ئاشکراشیکرد، ئامادەکارییەکان بەردەوامن، مەرجەکانی وەرگرتنی بەرهەمەکان پێشتر راگەیەندراون، پێویستە بەرهەمەکان لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و توێژینەوە، لەماوەی دوو مانگدا بەدەستمان بگات.