شەقامێك نۆژەندەكرێتەوە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەبەردەم فامیلی مۆڵ تا نزیك پڕۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب نۆژەندەكرێتەوە و كاری قیرتاوكردنی بۆ ئەنجامدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەین شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەبەردەم فامیلی مۆڵەوە تا نزیك پڕۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب نۆژەندەكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كاری قیرتاوكردنی لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بۆ ئەنجامدەدرێت و تاوەكو سبەینێ هەینی بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە تەیف سامییەوە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share