جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق جەختیكردووەتەوە كە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بەردەوامدەبێت.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقدا كۆبووەتەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند بابەتێكی دیكەی دارایی تاوتوێكراون.
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە، وەزیری دارایی عێراق دووپاتیكردەوە كە وەكو پارێزگاكانی دیكەی عێراق و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەردەوامدەبێت.