جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە: پلە تایبەتەکان لە هاوتاکردنی مووچە زەرەرمەند دەبن

جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەگەر مووچە خانەنشینانی پێشمەرگە هاوتای عێراق بکرێت، خاوەن پلە تایبەتەکان زەرەرمەند دەبن.

فەتحوڵا عومەر جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەم مانگە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە وەک پێشتر دابەشکراوە و هاوتا نەکراوە، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە هاوتاکردنەکە کاتی زۆری دەوێت و بۆ ئەوەی جیاوازی مووچە دروستنەبێت.

ئاشکراشیکرد، بڕیارە لەدوای هەڵسەنگاندنەکان لە مانگەکانی داهاتووەوە مووچە بە هاوتاکراوی دابەشبکرێت.

وتیشی، ئەگەر مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە هاوتا بکرێت، پلە تایبەتەکان زەرەرمەند دەبن، چونکە دەرماڵەی پلە تایبەتەکان نامێنێت.

بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە، ئەو پێشمەرگە خانەنشینانەی مووچەکانیان لە خوار 500 هەزار دینارەوەیە، مووچەکانیان زیاددەکرێت، ئەوانەشی مووچەیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە، 300 هەزار دیناریان بۆ زیاددەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکات

بابەتی دواتر

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 بەرامبەر بە 455 هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستانەوە بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی…
Total
0
Share