سودانی بڕیاریدا بە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 200 ملیار دینار وەكو شایستەی دارایی بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و پێی راگەیاندووە كە بڕیاریداوە بە ناردنی 200 ملیار دینار وەكو شایستەی دارایی بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارەی تەختینەوە لە ئێستادا 200 ملیار دینار دەنێردرێت و بۆ مانگی داهاتوو تەواوی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ 70% بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share