وەزارەتی نەوتی عێراق: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ 70% بەرزدەبێتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ 70% بەرزدەبێتەوە و کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژیش بۆ وەبەرهێنان لەو بوارەدا جێبەجێ دەکرێن.

لە لێدوانێکیدا لەکاتی کردنەوەی دووەم بەندەری هەناردەکردنی غازی شل لە بەسرە عزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ”کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی بەمەبەستی وەبەرهێنانی غاز لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتدا جێبەجێ دەکەین و رێژەی وەبەرهێنانیش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ 70% بەرزدەبێتەوە”.

لەو بارەیەوە هەمزە عەبدول باقی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای غازی باشوور جەختیلەوە کردەوە، ”لە سایەی هەوڵە هاوبەشەکانەوە رێژەی زیادە لە پێویستی ناوخۆیی غازی شل بەدەست هاتووە و جیاوازە لەو غازەی بەرهەمدەهێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە و ئەنجامەکان گۆڕانکارییان…
Total
0
Share