بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی راستەقینەی هەموو یەکێتییەک خزمەتکردنی خاک و خەڵکی کوردستانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەرکی راستەقینەی هەموو یەکێتییەک، خزمەتکردنی خاک و خەڵکی کوردستانە. بۆیە پێویستە هەوڵی هەموولایەک لەو چوارچێوەیە و لەپێناو باشترکردنی ژیانی و گوزەرانی خەڵکدا بێت.

ئەمڕۆ چوارشممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

 

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی پۆڵا سیروان تاڵەبانیی کرد کە پابەند بە ئامانجە باڵاکان، دڵسۆزانە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بەجێگەیاندووە و داوایکرد لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییتەوە لەخزمەتەکانی بەردەوامبێت.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و راپەڕاندنی ئەرکە رێکخراوەییەکان کرد و رایگەیاند، ئەرکی راستەقینەی هەموو یەکێتییەک، خزمەتکردنی خاک و خەڵکی کوردستانە. بۆیە پێویستە هەوڵی هەموولایەک لەو چوارچێوەیە و لەپێناو باشترکردنی ژیانی و گوزەرانی خەڵکدا بێت، ئێستاش کە بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاو دەنێین، بەرپرسیارێتیی هەموومانە کار بۆ هێنانەکایەی حوکمڕانییەک بکەین کە خزمەتکاری هاوڵاتییان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی ‌قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانیدایە

بابەتی دواتر

میدیاكانی پارتی لە بەرەی دژ بە كورد و كوردستاندا كاردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی دوو خوشك دۆزرانەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی تەرمی دوو خوشک دۆزرانەوە و برایەكیان بە تۆمەتباری رووداوەكە ناودەبرێت. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share