بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی قۆناغێکی نوێی حوکمڕانیدایە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەدا بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کۆبووەوە و دوایین ئامادەکارییەکانی یەکێتی لەو سنوورانە بۆ هەڵبژاردن تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکێتی و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی مێژووی پڕ لە سەروەری و شانازیی سنوورەکانی گەرمیان و راپەڕینی وەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە قەرزاری خەڵکی ئەو ناوچانەین و سەروەرییەکانمان لەسەر دەستی ئەوان تۆمارکراوە، بۆیە پێویستە ئەو خزمەتەی لەو سنوورانە پێشکەشدەکرێت چەند هێندەی ئەو قوربانییانە بێت کە بەخشیوویانە لەپێناو کوردستان”.
وتیشی، هەموو ئەندامێکی یەکێتی لەخزمەت خەڵکی ئەو سنوورانەدایە و هەموو ئۆرگانەکانمان بە روویاندا کراوەن، ئێمە دڵسۆزیی ئەوان لەیادناکەین و خزمەتکردنیان بەرپرسیارێتییەکە هەرگیز پشتی تێناکەین.