پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووە و بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لێوەرگرتوون، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
باس لەوەش دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەئەنجامگەیاندنی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.