سەعدی ئەحمەد پیرە: سەرکەوتنی ئێمە لە کەرکوکدا تاقیدەکرێتەوە

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، ” سەرکەوتنی ئێمە لە کەرکوکدا تاقیدەکرێتەوە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دیوانی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، کەرکوکییەکان باشترین کەسیان بۆ پۆستی پارێزگار هەڵبژاردووە کە هیچ کات کەرکوکی بەجێنەهێشتووە و لەسەرجەم بوارەکان رۆڵی هەبووە.

باسی لەوەشکرد، دەبێت هەمووان دەستی برایەتی بۆ یەکتری درێژبکەن و پێکەوە ژیان بپارێزن لەپێناو نەمانی ئازارەکانی رابردوو، هەروەها دابینکردنی ژیانێکی خۆش بۆ هەموو پێکهاتەکان.

وتەبێژی یەکێتی وتیشی، “ئەرکی یەکێتی و سەرجەم لایەنەکانە پێکەوە ژیانی کەرکوک بپارێزین و سەرکەوتنی ئێمە لە کەرکوکدا تاقیدەکرێتەوە”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا کە پارەی ساختەی لە قاسەی خزمێکدا داناوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share