هەرێم و بەغداد رێككەوتن.. وردەكارییەكەی ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنێكی 15 خاڵی لە نێوان هەرێم و بەغداد رێكارەكانی سەپاندنی باج لەنێوان هەردوو حكومەتدا یەكدەخرێن.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میوانداریی سەرۆكی دەستەی گشتیی باجەكان و سەرۆكی دەستەی گشتیی گومرگ لە حكومەتی عێراق بەڕێوەچوو.
وتیشی، “ئامانج لە كۆبوونەوەكە بەدواداچوون بوو بۆ پلان و بەرنامەی كاری هەردوو دەستەی گشتیی گومرگ و باجەكان لە كۆكردنەوەی داهاتە نانەوتییەكان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2024.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكە سەرۆكی دەستەی باجەكان ئاشكرایكرد، بەپێی رێككەوتنێكی 15 خاڵی لە نێوان هەرێم و بەغداد رێكارەكانی سەپاندنی باج لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق یەكدەخرێن و بەپێی ئەو رێككەوتنە لەئەمڕۆوە هەرێمی كوردستان 50 ٪ داهاتی باج دەداتە حكومەتی فیدڕاڵ، هەر بەپێی رێككەوتنە هاوبەشەكە هەردوو حكومەت بەڵگەنامەی ئەستۆ پاكی باجی سەر كۆمپانیاكان كە چالاكییان هەیە لە شارەكانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم پەسەنددەكەن و ئەوەش كۆتایی دێنێت بە كێشەی (الازدواج الضریبی).

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی هیندستان سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

بابەتی دواتر

ناوەندێکی ئەمریکی 5 رێگا بۆ کەمکردنەوەی ترس لە هەڵبژاردن دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share