بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 15ی ئەیلولی 2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی رەسمییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایگەیاند، ”سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەبیع ئەوەلی ساڵی 1446ی کۆچییە و 15ی ئەیلولیش بەرامبەر بە 12ی ئەو مانگەیە و ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەرە”.
لەلایەکی دیکەوە نووسینگەی سیستانی ئاماژەی بەوەکرد، ”سبەینێ تەواوکەری مانگی سەفەرە و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەبیع ئەوەلی ساڵی 1446ی کۆچییە”.