ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی راگرتنی بەشێك لە حەواڵە دەرەكییەكان و كەمبوونەوەی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە.