لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەغداد مووچەی مانگەكانی 2 و3ی ئەمساڵ بنێرێت دابەشیدەكەین و دەشڵێت، “كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران و دابەشنەكردنی مووچەی بەشێكی دیكە بۆمبێكی كاتییە و كارەسات دروستدەكات و تائێستا 360 هەزار مووچەی مووچەخۆری ئێمە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەدراوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات.

راشیگەیاند، پێشتر كە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕدرا یەكەمجار چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكاندا كرا، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە حكومەتی عێراق هەر جارە و بە بیانوویەك بەشە بودجەی هەرێم كەمدەكاتەوە و ئەگەر بەغداد مووچەی مانگەكانی 2 و 3ی ئەمساڵ بنێرێت دابەشیدەكەین.

وتیشی، “حكومەتی عێراق داوای هەر داتا و زانیارییەكی كردووە و جێبەجێمان كردووە و كێشەی هەرێم و بەغداد زیاتر سیاسییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: هیچ پلان و بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و لەبارەی دروستیکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانەی کە باسی…
Total
0
Share