پۆلیسی ڕاپەڕین دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان: هیچ مینێکی مەترسیدار بوونی نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی بوونی مین و تەقەمەنیی مەترسیدار لە ناوچەکە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان ڕایگەیاندووە، ئەوەی باسی لێوەدەکرا مین نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دەنگۆی بوونی مینێکی مەترسیدار لە دەربەندی ڕانیە بەدواداجوونی بۆکراوە، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستیی هەواڵەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، “ئەوەی پێیدەوترا مینی مەترسیدار تەنها سەرە تانکییەکی گەورە بووە”.

هەروەها هاوڵاتییانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە کە هیچ مەترسیی تەقەمەنی و مینێک لە سنوورەکە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی لەبارەی ڕووداوە سەختەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوک بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی: ڕووداوەکەی…
Total
0
Share