وێڕای ئەو ناڕەزایەتییانەی بەدوای خۆیدا هێناویەتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی دەکات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنێکی نوێ بەڕێوەدەچێت و لە بەشێکیدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی دەکرێت.
بڕیارە لەبەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق بکرێت.
پرۆژە یاساکە لەلایەن لیژنەی یاسایی و لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان ئامادەکراوە، چاوەڕێدەکرێت بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕێندرێت.