لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارییەكانن تاوەكو سبەی خانەنشینان بەهاوتاكراویی و هاوشێوەی عێراق مووچەكانیان وەربگرن.

عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئاگاداركراوینەتەوە كە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 ئامادەبكەین و دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت.

وتیشی، “ئەمڕۆ دوای راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراویی كراوە”.

راشیگەیاند، كاردەكرێت ئەمشەو سەرجەم رێكارەكان بە كۆتابهێنرێت و لیست و چەك ئامادەبكرێت و سبەی خانەنشینان بە هاوتاكراویی و هاوشێوەی عێراق مووچەكانیان وەربگرن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەكێتی: ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share