وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و هیوادارین سەرجەم لایەنەكان بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن پابەندی رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن و باس لە بەرنامە و پلانی خۆیان بكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لە هەولێر كۆبووەوە و باس لە رەوشی هەرێمی كوردستان و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كرا و لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانی لە هەر هەوڵێك كرا كە ئامانج لێی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران بێت.
وتیشی، “لە ساڵڕۆژی 31ی ئابدا لە هەولێر چەند كەسێك هێنرابوون بۆ خۆپیشاندان كە بیانی بوون، جگەلەوەش رێوڕەسمی ماتەمینییەكان لەو رۆژەدا پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە نەبووە”.