وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە شاری هەولێر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت، و گرنگترینیان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.