ئەمڕۆ سێیەم رۆژی كۆنگرەی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە بەیانی ئەمڕۆ كارەكانی سێیەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەبچێت و پەیڕەوی ناوخۆ پەسەنددەكرێت و ئەنجومەنی سەركردایەتیی هەڵدەبژێردرێت.

تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا لیژنەی پەیڕەو كارەكانی خۆی تەواونەكردووە و ئەمڕۆش گفتوگۆكانی بەردەوام دەكات و وتیشی، “هەر دەق و پڕۆژەیەكیش لە ماڵپەر و كەناڵە فەرمییەكانی یەكێتی بڵاونەبێتەوە دوورە لە راستییەوە”.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر راپۆرتی ئەو لیژنانە دەدرێت كە ئامادەكراون و دەكرێتە بەرنامەی كاری یەكێتی بۆ چەند ساڵی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
Total
0
Share