قوباد تاڵەبانی: لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، پێشوازیکرد لە دانیێل روبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێکران.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم بەڕێوەچوو، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرا و هەردوولا هیوایان خواست ساڵی نوێی کوردی ساڵی ئاشتی و یەکگرتوویی و پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ گەلی کورد.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی، بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر رەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ حکومڕانی، گەشبینی خۆی دەربڕی لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی و پارتی هاوڕان لەم قۆناغەدا بەپێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها بۆ خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییان پێویستە حکومەتێكی کارا و خزمەتگوزار پێکبهێندرێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پەلەکردن لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و رایگەیاند حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

May be an image of 2 people and suit

May be an image of 3 people and text

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان…
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی تێچووی بەرهەمێنانی نەوت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و هەمواری…
Total
0
Share