لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوودا لە نزیک کاتژمێر 1:30 خولەکی شەو روویداوە و ئۆتۆمبیلێک کە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە لەسەر رێگای لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار بە ئاڕاستەی زانکۆی گەرمیان رۆیشتووە لە نزیک مزگەوتی ئاشتی، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی سلیمانی کرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆ چارەسەری كێشەی مووچە نوێنەرانی كورد لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

كامیان باشترە بۆ چێشتلێنان.. خوێی دەریا یان خوێی ئاسایی؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە پێشوو زیاتر دابەزی. لە…
Total
0
Share