لە شەقامێكی سەرەكیی هەولێر كەسێك كوژرا

لە شەقامێكی سەرەكیی هەولێر كەسێك كوژرا و سەرچاوەیەكی پۆلیسی شارەكە دەڵێت، لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیای ئێستای راگەیاند، کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە جووتسایدی لاوان رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە كەسێكی تەمەن 45 ساڵان كوژرا.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “رووداوەكە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، قوربانییەكە سێ گوللـەی لێدراوە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ بەسەر پارێزگاکاندا دەسەپێنێت

بابەتی دواتر

لە بەغداوە بەڵێنێك بە هەرێم دەدرێت.. تایبەتە بە خەرجكردنی شایستەی دارایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share