جارێكی دیكە ئاگر لە ژمارەیەك دوكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێل لە شەقامی شەست مەتریی هەولێر كەوتەوە.
پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ئاگرەكە لەهەمان ئەو دوكانانەدا كەوتووەتەوە كە لەماوەی رابردوودا سووتان، بەهۆی كاری لەحیمكردنەوە ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر تیایدا كەوتەوە.
ئەوەشی وت، “دواتر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە”.