کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیانپێکردەوە

لەدوای کۆتاییهاتنی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیانپێکردەوە، بەڵام نە لە ئەمڕۆدا قسە لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە کرا نە کراوەتە بەرنامەی کاری سبەینێوە.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا دەنگ لەسەر دروستکردنی لیژنەی جێبەجێکردنی رێساکانی رەفتاری پەرلەمانتار درا و خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە کرا.

هاوکات بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنەکە درێژە بە کۆبوونەوەکانی بدات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنی بکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای تەندروستیی دەروونی بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیاربوو لەدوای کۆتاییهاتنی پشووەکان پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلاییبکرێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی د. مەحمود مەشهەدانی وەک کاندیدی سوننەکان یەکلاکرایەوە.

عەدنان جەحیشی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باسلەوەدەکەن هەفتەی داهاتوو پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە دوورن لە راستییەوە، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی ئەمەیان دەکەوێتە سەرشان، ئەگەر تەنانەت سەرۆکێکی نوێش هەڵبژێردرێت، ناتوانێت شتێکی ئەوتۆ پێشکەشبکات بەهۆی ئەوەی کاتێکی کەم لەم خولەی پەرلەماندا لەبەردەمماندا ماوە.

بابەتی پێشتر

زانکۆیەکی هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەرنامەیەکی خۆراکی هەفتەیی بۆ کەمکردنەوەی کۆڵیسترۆڵی خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share