لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان رێوڕەسمی “کوردستان ماتەم بۆ شەهیدانی خیانەتی 31ی ئاب دەگێڕێت” بەڕێوەدەچێت.
لە هەولێر رێوڕەسمەكە لە بەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەرپرس و ئەندامانی حزبەكە و كەسوكاری شەهیدان و بێسەروشووێنبووانی 31ی ئاب بەڕێوەچوو.
لە سلێمانی-یش رێوڕەسمێكی هاوشێوە لە مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانیی یەكێتی ئەنجامدرا.
هەروەك لە هەڵەبجەش رێورەسمێك ئەنجامدرا