ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق پێشخرا

هەرچەندە بڕیار بوو لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێبکات، بۆ ناوەڕاستی مانگی ئەیلول پێشخرا.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، 15 ی ئەیلول دەستپێکی دەوامی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانە لە خوێندنگەکانی عێراق.

هەربەپێی بڕیارەکە، 22 ی ئەیلول، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لەسەرجەم خوێندنگەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاری لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن نەداوە.

بابەتی پێشتر

عێراق چاوەڕێی ئەمریکا دەکات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بێسەروشوێنبووانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share