ئاژانسی رۆیتەرز: لە مانگی ئەیلولدا عێراق بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، “عێراق بەنیازە لە مانگی ئەیلولدا بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نێوان 3.85 بۆ 3.9 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی تەمموزدا بڕی بەرهەمی نەوتی عێراق لە نزیک 4.25 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەنگاوەی عێراق لە چوارچێوەی ئەو پلانەیە کە لەگەڵ هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس رێککەوتوون بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرهەمی زیادە لە سەرووی پشکەکەیەوە کە لە مانگەکانی رابردوودا بەرهەمی هێناوە.

بە گوێرەی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس، دەبوایە عێراق بڕی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمبهینێت، بەڵام پشکەکەی زیاتر بووە و بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی داوە.

پێشتر ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بڕی زیادەی بەرهەمی عێراق لە نێوان مانگی کانوونی دووەم بۆ تەمموزدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

دوێنێ چوارشەممە هەیسەم ئەلغایس سکرتێری گشتیی ئۆپێک سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

هەنگاوێكی دیكەی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری…
Total
0
Share