نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، لە هەوڵدان شایستە داراییەکانی دوو مانگ بەسەر وانەبێژاندا دابەشبکرێت.
عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، “لە هەوڵداین شایستە داراییەکانی هەردوو مانگی پێنج و شەشی مامۆستایانی وانەبێژ بەیەکەوە دابەشبکرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بڕیاردرا لەسەر داهاتی ناوخۆ، مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست.