نرخی زێڕ لە چاوەڕوانی دوو رۆژی گرنگدایە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدا ماوەتەوە، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەکی کانزاکە دوو هەزار و 739 دۆلارە، بەڵام بۆ سبەینێ دەکرێت گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا بێت.

نرخی زێڕ لە چاوەڕوانی دوو رۆژی گرنگدایە، یەکێکیان کۆتایی ئەمڕۆ سێشەممە و دوای تەواوبوونی دەنگدانەکانی ئەمریکا و دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانە.

ئەوەی دیکە رۆژی پێنجشەممەیە کە بڕیار لەسەر رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا دەدرێت.

زێڕ وەک کانزایەکی گرنگ و جێگەی بایەخ، هەردوو بابەتەکە کاریگەرییان لەسەر نرخەکەی دەبێت، لە ئەگەری دەرچوونی کاندیدی دیموکراتەکاندا، پێشبینی ئەوە دەکرێت، نرخی زێڕ بەرزبێتەوە و باس لەوە دەکرێت لە ئەگەری دەرچوونی ترەمپدا پێشبینی دابەزینی دەکرێت.

ئەمڕۆ، کیلۆیەک لە کانزاکە، هاوتایە لەگەڵ 88 هەزار و 87 دۆلاری ئەمریکیدا و گرامێکیشی بە 88 دۆلاری ئەمریکییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی حەوت ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئەفغانستان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی وڵاتەکە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی واژووی لەسەر ئەو بڕیارە کرد کە وڵاتەکەی ڕێگە بدات بە بەخشینی بڕی…
Total
0
Share