پارێزگاری كەركوك ئەو ژینگەپارێزە خەڵات دەكات كە پێی وتبوو “تۆ تاجی سەریت”.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، عامر عەلی حوسێن ژینگەپارێز لە كەرتی چواری شارەوانی خەڵات كرد، كە لە كاتی چاودێریكردنی هەڵمەتی پاككردنەوەی گەڕەكەكانی پارێزگاكە لە نزیك پردی سێ چاوی پێی كەوتبوو.
پارێزگاری كەركوك لەمیانی پێشوازیكردنی لەو ژینگەپارێزە جەختیكردەوە، كە ئەو خەڵات و رێزگرتنە پاش بینینی كارەكانی دێت و بەرپرسیارێتی و خەمخۆری و دڵسۆزی بۆ كارەكەی و كەركوك نیشاندەدات، بەڵگەشە لەسەر پابەندبوون و رێزگرتنی ئیدارەی كەركوك بۆ كرێكاران و هەركەسێكیش كە كار بۆ شارەكە و خەڵكەكەی دەكات.