قوباد تاڵەبانی: یەكێتی توانی هاوسەنگیی هێز دروستبكاتەوە و بڕیاریداوە رێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی و لوقمان وەردی، لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین، لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە بەڕێوەچوو، باسی دۆخی سیاسیی هەرێم و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرا.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان كرد و بە هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازی وەسفكرد بۆ یەكێتی و بۆ داهاتووی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكرد كە لەم چەند ساڵەی دواییدا یەكێتی بە سەركردایەتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و بە هاوكاریی هەموو سەركردایەتی و كادرانی یەكێتی سەلماندوویەتی كە تەنها هێزێكە كە لە توانایدایە ئەو گۆڕانكارییە دروستبكات كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوایدەكەن.

وتیشی، “بەشێكی بەرچاوی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش بەو قەناعەتە گەیشتوون كە یەكێتی توانی هاوسەنگیی هێز دروستبكاتەوە و بڕیاریداوە رێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە”.

لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئاماژەی بەوەشدا لەم هەڵبژادنەدا لیستی دەنگدەران پاككراوەتەوە و هیچ لایەنێك ناتوانێت بەناوی مردووانەوە ساختەكاری بكات، هەربۆیە چاوەڕێین هەڵبژاردنێكی پاكوبێگەرد بەڕێوەبچێت و چاومان لە سەركەوتنێكی گەورەیە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی دۆخی ئێستای یەكێتی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە روونكردەوە كە یەكێتی لەم قۆناغەدا لە كوردستان و عێراق و سیاسەتی ناوچەكەدا هێزێكی كاریگەرە و رۆژ لە دوای رۆژیش پێگەی بەهێزتردەبێت.

وتیشی، “ئێستا جەماوەر و دۆست و تەنانەت نەیارانی یەكێتیش چاویان لەوەیە ئەو سەركەوتنانەی یەكێتی لە كەركوك و ناوچەكانی دیكە تۆماری كردووە لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش لە ئاستێكی گەورەتردا دووبارەی بكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری كەركوك ئەو ژینگەپارێزە خەڵات دەكات كە پێی وتبوو "تۆ تاجی سەریت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین گیانلەدەستدانی منداڵێكی پێنج ساڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕووبارێكی سنوورەكەدا خنكاوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش…
Total
0
Share