وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین، هەمیشە نێوانیان باش بووە”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەیاننامەیەک بۆ دامرکاندنەوەی کەفو کوڵی ناڕەحەتییەکان نابێتەهۆی رێگریکردن لە کۆبوونەوەکان، یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین و هەمیشە نێوانیان باش بووە کێبڕکێی یەکتر دەکەن نەک دوژمنایەتی، ئێمە لە یەک بەلەمداین ئەگەر کون ببێت هەموومان نقوم دەبین.
باسی لەوەش کرد، یەکێتی هەمیشە ئامادەبووە بۆ هەڵبژاردن و ئێستا زیاتر ئامادەیە، بەڵام هەندێک لایەن هەر لە بنەڕەتدا لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوون.