لەسەر تەقەکردنی هەڕەمەکی سێ کەس دەستگیرکران

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ئەوەی چەند کەسێک تەقەی هەڕەمەکیان کردووە سێ کەس دەستگیرکراون.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە ئاشکرایکردووە، ” سێ کەس لەتەقەکەرانی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان دەستگیرکران و ئەو کەسانە بە تەقەکردن دڵەڕاوکێیان لای خەڵکی دروستکردووە”.

ئاسایشی ڕۆژئاوا لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاشیکرایکردووە، “سێ کەس بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران کە پێشتر تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دوو دەمانچەو یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاسایشی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەکردووە، “تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن ، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری 570 ڕاگیراون”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا

بابەتی دواتر

ئیمارات.. دوای دەستگیرکردنی چەند عێراقییەک پێدانی ڤیزاش ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share