وەفدی دارایی هەرێم لە بەغداد تاوتوێی گرفتی مووچە دەكات

وەفدێكی دارایی هەرێم لە بەغداد بۆ تاوتوێكردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆران بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

تائێستا گرفتی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم درێژەی هەیە، هەریەك لە هەرێم و ناوەند یەكتر بە ئاستەنگەكانی چارەسەركردنی تۆمەتباردەكەن.

دوایین گرفت نەناردنی مووچەی مانگی تەمموز (7)ی مووچەخۆرانی هەرێم و لەجیاتی ئەوە ناردنی بڕێك لە پارە بۆ مووچەی مانگی ئاب (8)ە، بۆ ئەوەش وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم كە لە ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتەكە پێكدێت گەیشتە بەغداد و بڕیارە زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 549 ملیار و 572 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە تایبەتە بە مووچەی مانگی ئاب لە كاتێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم چاوەڕێی تەمویلی مووچەی مانگی ئاب بوو.

دوێنێ نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە گوێرەی بەدواداچوون و قسەکردنیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی تەمموز بۆیە خەرجنەکراوە، چونکە خراوەتە بڕی ئەو پارە زیادانەی لە مانگەکانی رابردوودا بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران رەوانەی هەرێم کراوە.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق پێیوایە، حکومەتی هەرێم پەیوەست نەبووە بە یاساکانی بودجەی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمیش باس لەوەدەکات هیچ کێشەیەک لەلای ئەوانەوە بوونی نییە، ئەو بابەتەش دەبێت دیوانی چاودێریی دارایی عێراق یەکلاییبکاتەوە.

سەرەڕای ناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە بە چەند گوژمەیەك، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم تائێستا لیستی مووچەی رانەگەیاندووە و بەپێی زانیارییەكان وەزارەتەكە چاوەڕوانە بەغداد ئەو بڕە پارەیە بنێرێت كە تایبەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بڕیاری لەسەرداوە و ئەوكات لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان رادەگەیەندرێت.

سەرەڕای نزیكبوونەوەی مانگی ئاب لە كۆتاییەكەی، هێشتا مووچەخۆران مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە و چارەنووسیشی بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: بوونی درەخت لە چواردەوری ماڵەکەت پەیوەندی بە تەندروستیی دڵی تۆوە هەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا داواکردنی کارتی دەنگدان لە هەموو زانکۆ و دامودەزگاکانی زانکۆ قەدەغەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بۆ بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەری دەكەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بابەتی ئازادكردنی مەرجدار ڕایگەیاندووە، “جێبەجێكردنی بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار لەئەستۆی…
Total
0
Share