سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات رێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر بكرێت.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەكانی تایبەت بە رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدا.
سەرۆكی شارەوانی داوای لە لیژنەكان كرد رێكارەكانیان خێراتر بكەن.
ئەو هەنگاوە دوای كۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی شارەوانی دێت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەكان و سەرۆك شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانی ئاوەدانی لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان كە تیایدا جەخت لەسەر خێراتركردنی ئامادەكاریی شارەوانییەكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان تاوەكو فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندببن، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە.