قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی دوو مانگ دەرفەت دەدەین بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان بۆ ئەو شوێنە نوێیەی بۆیان دابینکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند، بەهۆی فراوانبوونی گەڕەکەکانی سلێمانی و لەپێناو جێبەجێکردنی رێنماییە ژینگەیی و تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵ بووە بە پێویستی و لەبەرژەوەندیی هەموو لایەک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەپێناو سوودی ئەو کاسبکار و خاوەن ئاژەڵانەی لەم شوێنەدا کار دەکەن، ماوەی دوو مانگ دەرفەت دەدەین بۆ ئەوەی کارەکانی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان کۆتایی بێت”.