ئاگر لە دوكانەكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر كەوتووەتەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە چەند دوكانێكی جوانكاریی ئۆتۆمبێل و كۆگایەك لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر كەوتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن”.

بابەتی پێشتر

رێباز حەملان: ناكرێت مووچە رابگیرێت تاوەكو تێبینییەكان چارەسەردەكرێن

بابەتی دواتر

دوا بڕیار لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share