ئاگرەکەی دەروازەی پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان رایگەیاند، ئاگرەکەی دەروازەی پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگرەکەی گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا.

لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەس برینداربوون، 14 تانکەریش سووتاون.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ خانەنشینان.. تایبەتە بە مووچەكانیان

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share