بەرگریی شارستانیی دهۆک: بۆ کاری پێویست نەبێت مەچنە دەرەوەی ماڵەکانتان

بەرگریی شارستانیی دهۆک لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاگاداری هاوڵاتییانی شارەکە دەکاتەوە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان و هاتوچۆ بە شەقامەکاندا نەکەن چونکە مەترسیدارە.

بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوەشداوە، بارانبارین و با بەهێزە لە سنووری شارەکە و ئەگەری رووداوی نەخوازراو و لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە لەناو شارەکەدا.

شەپۆلێکی بارانبارین لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەشێوەیەکی مامناوەند بەڵام پێشبینییەکانی کەشناسی باس لەوەدەکەن لەدوای نیوەڕۆوە کاریگەریی شەپۆلەکە زیادبکات.

 

 

 

بابەتی پێشتر

دوای نیوەڕۆ بارانی بەهێز دەبارێت و دروستبوونی لافاو ئەگەرێکی بەهێز دەبێت

بابەتی دواتر

بەهۆی لافاوەوە دوو کەس لە دهۆک بێسەروشوێن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share