هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە

دوای راگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پاسی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی 15 رۆژ، لە بەیانی ئەمڕۆوە هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکە ئاسایی بووەتەوە.

بەرێوەبەرایەتیی گومرگی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت گەشتیارانی هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەنەوە کە لە بەیانی ئەمڕۆ 26ی ئابەوە،  گەشتکردن بە سنووری دەروازەکەیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئاسایی بووەتەوە بە هەمان شێوە و رێنمایی جاران بۆ دەرەوەی هەرێم و ناوەوەی هەرێم.

رۆژی 10ی ئەم مانگە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی 15 رۆژ هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت رادەگیرێت بەهۆی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەڕاسیمی چلەی ئیمام حسێن و گرتنەبەری رێکارەکان.

بابەتی پێشتر

داوایەک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی خانەنشینان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى دوو ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دوو ڕێنمایی نوێى تایبەت بە گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. له‌ ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share