راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە لەبارەی رووداوەکەی سەرچنار

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ توانیویانە دوو تۆمەتباریی ماددە هۆشبەرەکان بە برینداری لە گەڕەکی سەرچنار دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

لە رووبەڕووبوونەوەکەی ئاسایش و ئەو باندەدا کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەت توانای دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی نییە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتەوە وەڵامدراوەتەوە كە بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە، توانای دامەزراندنی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: رێککەوتنەکە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەردەکات

راوێژکارێکی سودانی، رایگەیاند، رێککەوتنەکە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەردەکات. حوسێن عەللاوی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،هەردوو…
Total
0
Share