بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێشتر چەند جارێك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم میكانیزمی دامەزراندنی وانەبێژان تاوتوێكراوە و بێگومان هیچ جیاكارییەك لە نێوان وانەبێژاندا ناكرێت و دامەزراندنی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە، خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.

وتیشی، “وەزارەتی خوێندنی باڵا هەزار و 982 وانەبێژی هەیە و ئەوەش خەرجیی گەورە دروستناكات و هەمان میكانیزمیان بۆ پەیڕەودەكرێت”.

بابەتی پێشتر

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت

بابەتی دواتر

زۆرینەی پەرلەمان لەسەر هەڵبژاردنی مەحمود مەشهەدانی رێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share