21 ملیۆن کەس بەشداریی رێورەسمی چلەی ئیمام حسێنیان لە کەربەلا کرد

بە بەشداریی 21 ملیۆن زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن لە پارێزگای کەربەلا بەڕێوەچوو.

ئەمیندارێتیی گشتیی عوتبەی عەباسی بڵاویکردەوە، بۆ ئەمساڵ رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن بە بەشداریی 21 ملیۆن و 480 هەزار و 252 زیارەتکاری ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو.

لای خۆیەوە، دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای کەربەلا سەرکەوتنی پلانی ئەمنی رێورەسمی چلەی ئیمام حسێنیان راگەیاند و لە سبەینێوە گەڕانەوەی پێچەوانەی زیارەتکاران بۆ شوێنەکانی خۆیان دەستپێدەکات.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێورەسمەکەدا سەردانی کەربەلای کرد رایگەیاند، “رۆڵی هێزە ئەمنییەکان بەرز دەنرخێنم لە پاراستنی ئەمنییەتی رێورەسمی چلە، گەلی عێراق شایەنی باشترین خزمەتگوزارییە، داوا دەکەم هەمووان بە ئەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە کار بۆ خزمەتکردنیان بکەن”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر مامۆستایەك بە تۆمەتێكی نامۆ سزادەدرێت

بابەتی دواتر

ژمارەیەک هەلی دامەزراندن لە گەرمیان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەهۆی نەورۆزەوە پشووە. لە راگەیەندراوێکدا ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share