وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هۆکارەکانی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بێ بنەمان

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەدیلگیراوە و هەموو ئەو هۆکارانەی لەبارەی نەناردنی مووچەوە باسدەکرێن، بێ بنەمان.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا لەسەر بابەتی مووچە کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا دەکرێت بۆ ئەوەی کێشەکە بە چارەسەرێک بگات.

جەختیشیکردەوە، هەموو هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە بێبنەمان و دەشڵێت، “ئێمە وەک گێچەڵپێکردنێکی سیاسی تەماشای ئەم دۆخە دەکەین”.

باسی لەوەشکرد، دواخستنی مووچە پێچەوانەی دەستووری عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقە و پێچەوانەی رێککەوتنە سیاسییەکانە، وتیشی، “ئێمە هەموو داواکارییەکانی حکومەتی فیدڕاڵمان جێبەجێکردووە بەڵام ئەوان بیانوومان پێدەگرن”.

بابەتی پێشتر

تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

بابەتی دواتر

سوودەکانی تۆوی چیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share