تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2025 دەستپێدەکەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بڕیاردراوە ئامادەکاریی بکەن بۆ ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانەی لە ساڵانی رابردوودا فۆڕمیان بۆ رێورەسمی حەج تۆمارکردووە.

بەپێی نووسراوەکە، تەنها تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە لە ساڵانی رابردوودا فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و ناوی نوێ بۆ رێورەسمی حەج تۆمارناکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەو هێزە هێنرابوو بۆ كێڵگە نەوتییەكەی گەرمیان پاشەكشەی كرد

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هۆکارەکانی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بێ بنەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share