دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن لە دوكانێك دەستگیركران

لەسەر سكاڵای دوكاندارێك دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كه‌ دزی‌ له‌ دوكانه‌كه‌ی كراوه‌ و بڕێك پاره‌ی لێ دزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.

دەشڵێت، دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌ و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگەی رۆژهه‌ڵاتی به‌شی‌ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه‌ بدۆزرێنەوە و ده‌ستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پاره‌ دزراوه‌كه‌دا.

له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ.ك.ح. له‌دایكبووی‌ 1998 – ك.م.م. له‌دایكبووی‌ 1999) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسێکی پاسەوانی سنوور لە گەرمیان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هێزێكی یەكێتی بۆ وەرگرتنەوەی كێڵگەیەكی نەوت دەستی بە جوڵە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی درێژکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share